بەرپرسێکی کورد لە کوردستانی سووریا ڕایگەیاند کە بە هۆی هەڵوێستی ئاشکرا و ڕەخنەگرانەی دەوڵەتی ئوسترالیا، گەڕانەوەی دووبارەی 11 ژن و 23 منداڵی ئۆسترالیایی هاوپەیوەند بە داعش لە کەمپی ڕۆژ لەگەڵ ناڕوونی و دواکەوتن بەرەوڕوویە. بە وتەی ناوبراو، نەبوونی هاوئاهەنگی فەرمی لە نێوان کانبرا و ئیدارەی خۆسەر دەتوانێت ڕەوتی چوونە دەرەوەی ئەو کەسانە بەرەوڕووی لەمپەر بکاتەوە.
ئەو گرووپە هەفتەی ڕابردوو هەوڵی دا کەمپی ڕۆژ بەجێ بهێڵیت و لە ڕێگای دیمەشقەوە رەوتی گەڕانەوە بۆ ئوسترالیا دەست پێبکات بەڵام لە وێستگەی پشکنیندا لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی سووریاوە راگیردرا.
ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا بە جەخت لەسەر زەروورەتی هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتە دەرەکیەکان، ڕەوتی ڕادەست کردنەوەی بنەماڵەی داعشییە دەرەکییەکان شوێنگیری دەکات.
Your Comment